له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی (هـەولێـر لە بـەرامبـەر هـۆلاکـۆ تـازەکان نـاچەمێـت) جـەمال عـەبـدولـڵا ـ شـرۆڤـەکاری سـیاسـی رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له ناوه‌خۆی كوردستان به ناوی چالاكوان، یان سۆشیال میدیا، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم كه هه‌ر وڵاتێك كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه پێویسته یه‌كگرتن رووبدات، نه‌ك ببێته جاش بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی، پێویسته ملكه‌چی وڵات بێت، نه‌ك ملكه‌چی داگیركه‌ر بێت. با باسی بارودۆخی عێراق بكه‌ین، بزانین چۆنه له دوای 2003 ـه‌وه، به‌سره ، كه‌ركووك ، هه‌ر شارێكی دیكه بزانن بارودۆخی چۆنه، ئایا ره‌وایه هه‌ولێر به‌راورد به‌و شارانه بكرێت؟ كوا بوودجه و خه‌رجی له به‌سره‌و كه‌ركووك؟
جـەمال عـەبـدوڵا روونیكرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر شه‌فافانه له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی دیلۆیت باسی داهات و خه‌رجییه‌كانی كۆمپانیاكانی ناو هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران با بچێت به دوای ئه‌و شوێنانه‌ی ئیسرائیل بگه‌ڕێت كه له ناو تاران‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ناو ماڵه‌كه‌ی ئێران پڕه له سیخوور با بچێت ئێران ئه‌وان بدۆزێته‌وه .
راشیگه‌یاند كه زۆر له لایه‌نه‌كان له ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان سیخووری بۆ ئێران ده‌كه‌ن و ئێستا ئه‌وانن قسه دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن .
بوونی موساد له هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر هیچ بنه‌مایه‌كی نییه نه له دوور نه له نزیك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.