وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئۆكراینا تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له‌و وڵاته ڕزگاركراون و به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته سنووری وڵاتانی هاوسێ.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه به وردی چاودێری ڕووداوه‌كانی ئۆكراینا ده‌كات به‌تایبه‌تیش دۆخی هاووڵاتییانی عێراقی كه پێكهاتوون له 5537 كه‌س كه له‌نێویاندا 450 قوتابی هه‌ن كه له 37 زانكۆی ئه‌و وڵاته دابه‌شبوون.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق مانگی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هاووڵاتییان كردبوو خاكی ئۆكراینا جێبێڵن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق شانه‌ی قه‌یرانه‌كان دروستكرا بۆ چاودێریكردنی دۆخی هاووڵاتییان، جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ 37 زانكۆی ئۆكراینا قسه‌كرا بۆ پێدانی مۆڵه‌ت بۆ قوتابییانی عێراقی و باڵیۆزخانه‌كانی هه‌نگاریا و ڕۆمانیا و پۆڵه‌نداش ڕاسپێردران بۆ فه‌راهمكردنی هێڵی گه‌رم بۆ عێراقییه‌كان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به چاودێری به‌رده‌وام و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاچی سوور و باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له وڵاتانی هاوسێی ئۆكراینا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ركه‌وتووبوو له دابینكردنی ئاسانكاری بۆ نزیكه‌ی هه‌زار عێراقی بۆ گه‌یشتن به پۆڵه‌ندا و به‌شێكی تریشیان بۆ هه‌نگاریا و ڕۆمانیا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌روه‌ها توانی ڕێگه‌پێدان بۆ ئه‌و عێراقییانه وه‌ربگرێت كه هاوسه‌ره‌كانیان ئۆكراینین له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بۆ جیهێشتنی ئه‌و وڵاته.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا توانرا 80 خێزانی عێراقی كه له ناوچه‌ی سۆمی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر گیریان خواردبوو، ڕزگار بكات و له‌گه‌ڵ دابینكردنی هاوكاری بۆیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ڕێگه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان توانیویانه ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا به‌ده‌ستبێنن بۆ پێدانی مافی مانه‌وه به عێراقییه‌كان بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ له‌و وڵاته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.