بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هاووڵاتییەک لە کفری کوڕەزایەکی خۆی دەشلێت، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزای کفری هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی بە هەڵە کوڕەزایەکی خۆی بەناوی (عهلوان نیاز سەردار) دەشێلێت کە تەمەنی تهنیا یەک ساڵە، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر چۆنییەتی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.