سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسەنامه‌یه‌ك بۆ کۆچی دوایی شەریف عەلی بن حوسێن کەسایەتیی سیاسیی نیشتمانپەروەری عێراقی و سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەریف عەلی بن حوسێن دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.
ده‌قی پرسەنامه‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شەریف عەلی بن حوسێن:-
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی نیشتمانپەروەری عێراقی و سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری شەریف عەلی بن حوسێن، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.
شه‌ریف عه‌لی كوڕی حوسێن ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئوردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، ناوبراو سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی پاشایه‌تی ده‌ستووری بوو و هه‌روه‌ها بچووكترین كوڕی به‌دیعه مه‌لیك عه‌لی كوڕی حوسێنه كه ده‌كاته پووری مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م پاشای عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.