بەمەبەستی گەیاندنی نارەزایی فەرمی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەم کونسوڵی گشتی ئهو وڵاته لە هەولێر بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا و هەڵوێست و ناڕەزاییەکانی حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی ئاراستە کرا کە بەهۆی بۆردومانە مووشەکییەکان زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی لە ناو دانیشتووانی هەرێم دروست کرد.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: هەرێمی کوردستان لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە، لەو پێناوەشدا هەوڵی بەردەوامی هەبووە و قوربانی زۆری داوە، هیچ کات بەشێک نەبووە لە کێشەکان و هەمیشە هەوڵی چارەسەری داوە بە ڕێگەی دیالۆگ بۆ کێشەکان، داوا دەکەین چیتر هەرێمی کوردستان بە پاساوی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی نەکرێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان.
فهرمانگهكه ڕاشیگهیاند: وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم هێرشانە دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە ئەم جۆرە رەفتارە بێ پاساوانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووەستێندرێت و ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت، چونکە ئەم کردەوانە پێچەوانەی بنەمای دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان وڵاتان و دراوسێیەتییە، بە تایبەت ئێمە کە مێژوویەکی دوورودرێژمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە و دەخوازین کە ئەم پەیوەندیانە بەردەوام بن لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و سوود و بەرژەوەندی هەردوولا.
ههروهها ڕایگهیاند: ئێمە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە کە بۆ مووشەکبارانکردنی هەولێر کراون بە بیانوو، هەروەها پشتگیری لە پێکهێنانی لێژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ لێکۆڵینەوە و دەرخستنی راستییەکان، بۆ ئەوەی چیتر بە پاساوی بێ بنەما خاک و خەڵکی سڤیلی ئاشتیخوازی هەرێم بە ئامانج نەکرێن.
بهرهبهیانی دوێنێ یهكشهم به چهند مووشهكێك هێرشكرایه سهر شاری ههولێر و بههۆیهوه زیانی ماددی بهر زۆرێك له خانوو و باڵهخانهی هاووڵاتییان كهوت و بووه هۆی دروستبوونی ترس و دڵهڕاوكێیهكی زۆر لای هاووڵاتییانی شارهكه، سوپای پاسدارانی ئێرانیش به فهرمی بهرپرسیارهتی هێرشكهی گرتهئهستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.