رووسیا بەشێوەیەکی کاتیی هەناردەکردنی شەکری سپی و قامیشی شەکری بۆ وڵاتانی سێیەم و هەناردەکردنی دانەوێڵەشی بۆ یەکێتیی ئابووریی ئەوراسیا قەدەغە کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن حکوومەتی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ پاراستنی بازاڕی ناوخۆیی بڕیار دراوە بە راگرتنی هەناردەکردنی ژمارەیەک بەروبووم و بەرهەم.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا 30ی حوزەیران هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئابووریی ئاوراسیا و تا 31ی ئاب هەناردەکردنی شەکری سپی و قامیشی شەکر بۆ وڵاتانی سێیەم قەدەغە کراوە، هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە هەلومەرجی دیاریکراودا بە هاوکاری مرۆییشەوە ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.