له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی 12 هه‌مین فیسیتڤاڵی هه‌ولێر، كه به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز به سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15-3-2022 دوو چالاكی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت.
كاتژمێر10ی سه‌ر له به‌یانی له پاركی شار پێشانگای تایبه‌تی خۆشنووسی هونه‌رمه‌ند عه‌لی ئه‌ڵوه‌نی له‌ژێر ناونیشانی (هه‌ولێر شاری ڕه‌نگ و پێكه‌وه ژیان) ده‌كرێته‌وه.
له كاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه‌كانی هه‌ولێر له گه‌له‌ری هونه‌ری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئا- كامران
هه‌ولێر ... ئه‌مڕۆ دووچاڵاكی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.