Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:17

ئه‌مڕۆله‌ هه‌ولێر شانۆیی (چیرۆكی بابل له‌وێ )نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 16 ی 3 ی 2022، شانۆیی (چیرۆكی بابل له‌وێ)، كه‌ له‌ ده‌رهێنانی (هێدی ئیسماعیل) و نووسینی (فریدریش دێرنمات) و وه‌رگێڕانی شێرزاد حه‌سه‌ن و سینۆگرافیای شیراز عه‌زیز له‌ كاتژمێر ٤ـی ئێواره‌ نمایش ده‌كرێت.
(هێدی ئیسماعیل) قوتابی و ده‌رهێنه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌ له‌ لێدوانێكی دا گوتی" چیرۆكی ئه‌م كاره‌ باس له‌ ھه‌ساره‌یه‌كی تازه‌ دروستكراو ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بینه‌ر له‌م كاره‌دا ته‌نھا وه‌زیفه‌ی ته‌نھابینین نیه‌، به‌ڵكو گه‌شتێك بۆ زه‌مه‌نی ئاینده‌ ده‌كات و خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئاینده‌ی خۆی ده‌دات".
هه‌روه‌ها هێدی گووتی" ناوه‌ڕۆكی كاره‌كه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ بۆ ھه‌ندێك له‌و گۆڕانكاریه‌ جه‌وھه‌ریانه‌ی له‌ مێژووی مرۆڤدا ڕویداوه‌ و مرۆڤ له‌ سه‌ده‌ی ئاین سه‌نته‌ریه‌وه‌ ده‌ڕوات به‌ره‌و قۆناغی ئه‌لگۆریتم و ته‌كنه‌لۆژیا سه‌نته‌ری و ڕه‌نگه‌ چیتر خاوه‌نی بوونی خۆی نه‌بێت".!
 شایانی باسه‌ كاره‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌رچوونی قۆناغی چواره‌می به‌شی شانۆی كۆلێژی ھونه‌ره‌ جوانه‌كانی ھه‌ولێر به‌رھه‌م ھاتووه‌و ماوه‌ی چوار مانگ و نیوه‌ له‌ پڕۆڤه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌به‌ژداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ قوتابیانی به‌شه‌كه‌نمایش ده‌كرێت. 
ئا- كامران

شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.