هیندستان گرنگى به کردنه‌وه‌ى کارگه و کارخانه له هه‌رێمى کوردستان ده‌دات، به‌ڕێوبه‌رى گشتیی بازرگانیى هه‌رێمى کوردستانیش رایدهگهێنێت، له ئاینده‌یەکى نزیکدا هیندستان سه‌نته‌رێکى بازرگانى له هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه.
نه‌وزارد شێخ کامیل، به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى وهزارهتیى بازرگانى حکوومه‌تى هه‌رێم به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کورستانى ڕاگه‌یاند: ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کى باشى بازرگانى له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ وڵاتى هیندستان هه‌یه و ڕۆژانه ئاڵوگۆڕى بازرگانى بۆ هێنانى شمه‌ک و کاڵا و مادده خۆراکییه‌کان به‌رده‌وامه، خۆشبه‌ختانه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کان چوونه‌ته قۆناغێکى پێشکه‌وتوو به‌پێى ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ى که له نێوان وه‌زاره‌تى بازرگانى و کونسوڵیهتى هیندستاندا هه‌یه وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌و وڵاته مه‌به‌ستیانه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بێنه کوردستان وه‌به‌رهێنان له که‌رتى پیشه‌سازى و بازرگانیدا بکه‌ن، به‌تایبه‌ت دامه‌زراندنى کارخانه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاره له داهاتوودا سه‌نته‌رێکى گه‌وره‌ى بازرگانى له کوردستان بکرێته‌وه.
گوتیشى: هه‌رێمى کوردستان ده‌توانێت سوود له ئه‌زموونى پێشکه‌وتووى هیندستان وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانى هه‌ردوو که‌رتى بازرگانى و پیشه‌سازى که له ڕێگه‌یه‌وه ده‌بێته هاندانێکى گرنگ بۆ پێشخستنى دارایى و ژێرخانى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رمایه‌دران و وه‌به‌رهێنه‌رانى هیندستان خاوه‌نى ئه‌زموونێکى سه‌رکه‌وتنن له‌و ڕووه، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت بۆ پێشخستنى که‌رته‌کانى دیکه‌ش کارى هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌یى بکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئێستا زیاتر له 10 کۆمپانیاى هیندى له هه‌رێمى کوردستان هه‌یه و بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى کارى کۆمپانیاکان ژماره‌یه‌ک پێشانگاى جۆراوجۆرى وڵاته‌که له کوردستان ده‌کرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.