له هه‌فته‌ی بیست و هه‌شته‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بووه میوانی یانه‌ی ڕیال مایۆركا، له‌ئه‌نجامدا، ریاڵ مه‌درید به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی به سوودی خۆی ته‌واو كرد .
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا به هێرشه‌وه ده‌ستیان به یاریه‌كه كرد ،به‌ڵام هیچ كامیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجا و پێنج یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر ده‌ستپێشخه‌ری كرد‌و یه‌كه‌م گۆڵی ڕیال مه‌دریدی تۆمار كرد .
له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌فت به سود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا و له خوله‌كی هه‌شتاو دوو یاریزان كریم بنزیما سه‌ركه‌وتوو بوو و دووگۆڵی تری بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
به‌م ئه‌نجامه ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و به شه‌ست و شه‌ش خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
له‌لالیگادا ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.