بەپێی ماڵپەڕى Reuters، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێریس، هۆشداریی داوە سەبارەت بە ئەگەرى بەکارهێنانى چەکی ئەتۆمی لەلایەن رووسیاوە لە چوارچێوەى پەلاماردانى ئۆکراینادا.
بەپێی ناوبراو، بڕیادانى سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، لەپاش پەلاماردانى ئۆکراینا بە چەند ڕۆژێک، کە هێزە ئەتۆمییەکانى بخاتە دۆخی ئامادەباشییەوە، پێشهاتێکی بێزارکەرە. ئەمەش، مەترسییەکانى زیادکردووە سەبارەت بەوەى کە پەلاماردانى رووسیا بۆ ئۆکراینا ببێتە هەڵگیرسانى جەنگێکی ئەتۆمی.
هاوکات، ناوبراو ئەوەى درکاندووە کە، "ئەگەری روودانى شەڕێکی ئەتۆمی، لە کاتێکدا کە بیری لێنەکراوەتەوە، لە ئێستادا ئەگەرى روودانى گەڕاوەتەوە". گوتێرێس، داواشی کردووە کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ناو ئۆکراینا بپارێزرێن.
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر هەیە رووسیا چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بەکاربهێنیت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.