Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 19:21

پارێزگاری هەولێر: 7 ملیار دینار بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوه‌كان ئامادەیە و له‌ كاتێكی زوودا دابەشدەکرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر  رایده‌گه‌ێنێت: له‌ئێستادا 7 ملیار دینار بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوه‌كه‌ی هەولێر کۆکراوەتەوە و له‌ كاتێكی زوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15 ى 3 ى 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاوه‌كو ئێستا بڕی 7 ملیار دینار  لەو پارەیەی کۆکراوەتەوە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ئامادەیە و  له‌كاتێكی زوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  پێشتریش 4 ملیار دینار بۆ کەلوپەل و پێداویستی وەک هاوکاریی سەرەتایی دابەشکراوە به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتووان، كه‌ئه‌مه‌ش  جیاوازە لەو 7 ملیار دینارەی کە له‌ ئێستادا ئاماده‌یه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.