Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 19:21

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر کرایەوە

کوردستان TV
100%


وێستگەی مۆبایلی کارەبا و راکێشانی فیدەرەکانی کارەبا بە توانایی 25 مێگاوات بۆ ناوچەی پیشەسازیی تیمار لە پارێزگای هەولێر لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر کرایەوە. 
کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا رایگەیاند ئەم وێستگەیە بڕی 25 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچەیەکی پیشەسازی دابین دەکات، کە گرفتی سەرکیی، نەبوونی کارەبا بوو. 
هەروەها گووتی لە قۆناخی یەکەمدا، وێستگەیەکی مۆبایل دانراوە و لە داهاتوودا وێستگەیەکی گەورە بۆ ئەم ناوچەیە پیشەسازییە دادەنرێت. 
گوتیشی لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە، ئەمە هەژدەیەمین پڕۆژەی کارەبایە کە لە هەولێر جێبەجێ کراوە و چەندین پڕۆژەی دیکەش تەواو کراون و بەم زووانە دەکرێنەوە. 
وەزیری کارەبا وەڵامی ئەم تێبینییەی هاووڵاتییانیش دایەوە، کە بۆچی بەم هەموو پرۆژەوە، ماوەکانی پێدانی کارەبا باشتر نەبووە، بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتیان گوتی ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم 6700 مێگاواتە، بەڵام بە هۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە نیوەی ئەم توانایەی بەکار خراوە. 
بۆ چارەسەرکردنی گرفتی سوتەمەنیش ئاماژەی بە پلانێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دا کە لە پلانی دایە تا مانگی نیسانی 2023، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەرز بکاتەوە و ئێمەش دەتوانین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوود لەم سووتەمەنییە وەربگرین
پڕۆژەی وێستگەی تیمار بە هاوبەشی لە لایەن هەردوو کۆمپانیای پالۆس و گرشین بە بەهای 2.2 ملیار دینار جێبەجێ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.