له ڕێوڕه‌سمێكدا له یاریگای نیشتیمانی په‌كینی پایته‌ختی چین، ئاهه‌نگی كۆتایی خولی یاریه‌كانی پارائۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروبیستودووی په‌كین بۆ وه‌رزشوانانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ئاماده‌بوونی شیی جین پینگی سه‌رۆكی چین به‌ڕێوه‌چوو.
ئاهه‌نگه‌كه چه‌ندین بڕگه‌ی هونه‌ری و كلتوری جۆراوجۆری به‌خۆوه گرتبوو، پێشبڕكێكانی خوله‌كه له چواری ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردو وه‌رزشوانانی وڵاتانی به‌شداربوو له سیی و نۆ پێشبڕكێی پیاوان و سیی و پێنج پێشبڕكێی خانمان و چوار پێشبڕكێی تیپه تێكه‌ڵاوه‌كان له ڕكابه‌ریدا بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی میدالیاكان، له ئه‌نجامی كۆتاییدا، وه‌رزشوانانی چینی میواندار پله‌ی یه‌كه‌میان له ڕیزبه‌ندی وڵاتانی به‌شداربوو به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر له خوله‌كه‌داو به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، وه‌رزشوانانی هه‌ردوو وڵاتی ڕوسیا‌و بیلاڕوسیا له ڕكابه‌ریه‌كان دوورخرانه‌وه، هاوكات هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیسرائیل و پۆرتۆریكۆ و ئازه‌ربایجان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیان به‌شداریان له پارائۆڵۆمپیادی زستانه كرد، له به‌شێكی دیكه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاڵای پاڕائۆڵۆمپیاد ڕاده‌ستی نوێنه‌رانی شاری میلانۆی ئیتاڵیا كرا كه خولی یاریه‌كانی پارائۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروبیستوشه‌ش له‌و شاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئاهه‌نگی كۆتایی خولی یاریه‌كانی پارا ئۆڵۆمپیادی زستانه بۆ وه‌رزشوانانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.