سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی شەریف عەلی بن ئەلحوسێن دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕەوتی پاشایەتی دەستووری.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شەریف عەلی بن ئەلحوسێن دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕەوتی پاشایەتی دەستووریمان پێگەیشت.
سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند: بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاشمی دەکەین، و لە خودای مەزن داواکارین رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی هاشمی:-
بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شەریف عەلی بن ئەلحوسێن) دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕەوتی پاشایەتی دەستووریمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاشمی دەکەین، و لە خودای مەزن داواکارین رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
إنا لله وانا اليه را‌جعون
مسعود بارزانی
15ـی ئاداری 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.