Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:26

ڕووسیا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ فه‌رمی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای تری ئه‌و وڵاته‌ ڕأگه‌یاند به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر به‌رپرسانی ڕووسیا سه‌پێنراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات مۆسكۆ ئاماده‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی باڵا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ ببه‌ستێت كه‌ ناویان له‌ لیستی سزاكه‌دا هه‌یه‌.

له‌ لیستی سزادراوه‌كاندا ناوی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، وه‌زیری به‌رگری و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی) و هیلاری كلینتۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند به‌رپرسێكی تری ئه‌مه‌ریكی هه‌یه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.