گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ دەکات.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبەی چوارشەم 16ی ئاداری 2022 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.