سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌و كۆمپانیایه توركییه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ناسڕییه‌ی فێركاری جێبه‌جێ ده‌كات، بڕێكی زۆر پاره‌ی لێ دزراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له باره‌گای كۆمپانیای یونڤێرساڵ ئه‌جارسنی توركی كه ده‌كه‌وێته نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ناسڕییه‌ی فێركاری، تاوانێكی دزیكردن ئه‌نجامدرا و بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی له قاسه‌یه‌كی نێو كۆمپانیاكه دزرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه قاسه‌كه له‌نێو ژووری ئه‌ندازیاری كۆمپانیاكه بووه و دوای شكاندنی، سه‌رجه‌م پاره‌كانی ناوی دزراوه كه بڕه‌كه‌ی 50 ملیۆن دینار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.