ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ خوار 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت زیاتر له 8 دۆلار دابه‌زی و له بازاڕه‌كانی جیهان به 98.75 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك زیاتر له 7 دۆلار دابه‌زی و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به 95.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌م له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت نرخه‌كه‌ی زیاتر له 106 دۆلار بوو.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا نرخی نه‌وت گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه 140 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.