Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 17:55

ئەنجوومەنی وەزیران به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌ و چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای ‌‌هەڵەبجە تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- لەژێر دروشمی (تەنها بە ئاوەدانی برینی هەڵەبجە سارێژ دەبێت) بەرز ڕاگرتنی یادی (34)ەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە 1988/3/16، خستنەڕووی پێشنیار  و دواکارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، و خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان.
- بابەتی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لە بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13، و بەسەرکردنەوەی شوێنی بۆردومانەکە لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و شاندی هاوەڵی بۆ هەولێر بۆ ئەم مەبەستە لە ڕۆژی 2022/3/14.
- ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێویستە لە ئێستا زیاتر بەپێی تایبەتمەندێتییان بەرپرسیارەتی وەڵمدانەوە و چارەسەرکردنی کێشە و ناڕەزایی و پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بگرنە ئەستۆ، هەر وەزارەت و بەپێی تایبەتمەندێتی خۆی لە چوارچێوەی ئەرک و دەسەڵات و بەرپرسیاریەتییان کە بە یاسا بۆیان دەستنیشان کراوە چونکە ئەمە بەرپرسیارەتی ئەوانە نەک تەنها سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.