عه‌لی عابدی،یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژ، ژه‌نیار و ئاوازدانه‌ره ده‌روه‌سته‌كانی كورده كه خاوه‌نی سروودی "به ته‌نیا جێم مه‌هێڵن"ـه، كه تایبه‌ته به كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ر له ساڵانی هه‌شتاوه له زین و هزری گوێگری كورددا جێگای گرتوووه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كورد تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیمه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
عه‌لی عابدی شاعیروئاواز دانه‌ر له بواری ئاوازدانان زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و چه‌ندین سرود و گۆرانی ناوازه‌ی چۆته دڵی كۆمه‌ڵگاوه و ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌رمان بوونته‌وه‌و بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به‌م گۆرانیانه بكه‌ین ؛ ” به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن” ، شه‌هید( شه‌هید گوڵی چیای به‌رزه)، شار ، حماسه ، نابه‌زم ، ژانی گه‌ل و چه‌ندین سرود و گۆرانی دیكه. هه‌ره‌وها عه‌لی عابدی یه‌كه‌م ئاهه‌نگساز بووه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شیعری نوێی( به ڕاگرتنی قاڵبی شێعره‌كه بێ كه‌م و زیاد كردن) به‌كار هێنا وه‌كوو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی : ” زام ” ( شێعری مامۆستا ڕ‌فێق سابیر) ” ده‌ركی به‌هه‌شت ، شه‌هید ، تابه‌كه‌ی و هتد .
تا ئێستاخاوه‌نی 4 كتێبه له بواری ئاواز و لێكۆڵینه‌وه‌ی موزیكی كوردی به‌ناوه‌كانی ” به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن ، وه‌رزێك له ئاوازه‌كانی عه‌لی عابدی(2004سلێمانی)” ، “له دڵمایه، ژیان و به‌رهه‌می ڕه‌شید فه‌یزنژاد(2006 سلێمانی )” ،” ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(1391) “، ” زایه‌ڵه ، 31 گۆرانی بۆ تار ، سێ تار و سه‌نتوور .
هونه‌رمه‌ند عه‌لی عابدی تا ئێستا چه‌ندین گروپی مۆسیقای سه‌رپه‌رشتی كردووه له‌وانه : ” سروه ی سه‌قز ” ، ” تیپی مۆسیقای سه‌رده‌شت ” و تیپی مۆسیقای نه‌كه‌رۆز ( كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و گروپه بووه و تائێستاش سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كات) و له‌گه‌ڵ گروپی نه‌كه‌رۆز تا ئێستا 2 كۆنسێرت و 19 جار به‌رنامه‌ی ساڵڕۆژی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندین به‌رنامه‌ی ئه‌نجام.
عابدی له‌ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ چالاكی هونه‌ری دا به شێوه‌یه‌كی ڕانه‌گه‌یندراو نه‌كراو واته به‌كرده‌وه قه‌ده‌غه‌ی كاره‌كانی كراوه. چه‌ندین جار له رێگه‌ی یاساییه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆنسێرت، كۆبوونه‌وه و سمیناری هۆنه‌ری چووینه‌ته پێش به‌ڵام نه‌یانانهێشتووه و ڕێگر بوون،ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار له فه‌رمانگه‌ی ناوه‌ندی ئیرشادی پارێزگای سنه‌وه ئیزنی سمینار و هكۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ریم بۆ وه‌رگیراوه به‌ڵام فه‌رمانگه‌ی ئیرشادی شاری سه‌قز و ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌كان ڕێگریان كردووه و سه‌روتر له یاسا توانیویانه به‌ر به به‌رنامه سه‌حنه‌یه‌كانم بگرن".
تێكست: ڕه‌فیق سابیر
ئاواز: عه‌لی عابدی
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی مه‌لی نه ئاوا ده‌تان تارێنن
باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێكتان ده‌خنكێنن
كێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته و زریان ده‌هێنێ
چاوی لێمان داده‌خا چرووكان ده‌وه‌رێنێ
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی كه ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ
ده‌ستی شه‌قامیش ببرن كۆڵان بده‌ن له دارێ
لاوێكی شه‌رمێون بووم مێشكم ده‌درا به ماران
ئێستاش كه پیر و ماندوم ده‌رم ده‌كه‌ن له شاران
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی كه ڕۆژێ من ده‌كرێم به گۆرانی
ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه ده‌چمه نێو ئاوی كانی
گه‌رووم به گزینگ ته‌ڕ كه‌ن زامه‌كانم به شیلان
به گۆرانی دام پۆشن یا به سه‌وزی دارستان
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.