ده‌ریای مردوو گه‌وره‌ترین ده‌ریای خوێییه له جیهاندا ده‌كه‌وێته نێوان وڵاتی ئه‌رده‌ن و ئیسڕائیل.
درێژی ده‌ریاكه67 كم ،كه‌ناره‌كانی به خوێی بلوری سپی داپۆشراوه له‌گه‌ڵ بوونی ئاوه شینكه‌دا دیمه‌نێكی ناوازه‌ی پێبه‌خشیوه.
له‌كۆندا به ده‌ریای خوێ یان ده‌ریایی عه‌ره‌بی ناوبراوه ،ڕێژه‌ی خوێ له ده‌ریاكه‌دا له35٪له ده‌ریا و زه‌ریاكانی تردا له3.5٪.
بۆ چی به ده‌ریای مردوو ناوده‌برێت ؟
به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی خوێكه‌ی هیچ زینده‌وه‌رێكی تێدا ناژی،یه‌ك جۆر به‌كتریای تێدا ده‌ژی به‌ناوی (هالوكاركولا ماریسمورتوی) به‌كتریاكه توانای پاڵاوتنی خوێی هه‌یه.
به‌هۆی زۆری خوێ چڕیه‌كه‌ی له چڕی له‌شی مرۆڤ زیاتره به‌وهۆیه‌وه هیچ كه‌سێكی تێدا نقوم نابێت، باشترین شوێنه بۆ مه‌له‌كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی مه‌لوانێكی باش نین .
ئا- كامران
ژێده‌ر- زانیاری گشتی
ناوی (ده‌ریای مردوو) له چییه‌وه هاتووه؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.