Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:10

زێلێنسكی: جه‌نگی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له‌ناو شه‌رمه‌زاری و هه‌ژاریدا ته‌واو ده‌بێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند جه‌نگی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌ناو شه‌رمه‌زاری و هه‌ژاریدا ته‌واو ده‌بێت.

زێلێنسكی له‌ چەناڵی فه‌رمی خۆی له‌ تێلێگرام به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ سێ هه‌فته‌یه‌ جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا به‌رده‌وامه‌، گوتی: هه‌موومان ده‌مانه‌وێت چی زووه‌ ئاشتی به‌دی بێت.

سه‌رۆكی ئۆكراینا به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتن به‌ جه‌نگ، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و راگرتنی هێرشه‌كانی رووسیا دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن، گوتی: داوا له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌كه‌م به‌ پشوودرێژی چاوه‌ڕێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌كه‌ونه‌وه‌. ئه‌مه‌ گرنگه‌، سه‌خته‌ به‌ڵام گرنگه‌. چونكه‌ هه‌موو جه‌نگێك به‌ رێككه‌وتن كۆتایی دێت. كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

زێلێنسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ كاتێكدا دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن سوپای رووسیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی، گوتی: سه‌ربازانی رووسیا بێبه‌زه‌یییانه‌ رۆژنامه‌وانانی بیانی و ناوخۆ و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌كوژن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سه‌ربازانی رووسیا تاوانی جه‌نگیان له‌ ئۆكراینا ئه‌نجامداوه‌ و ئاگر له‌ ناوچه‌ مه‌ده‌نینشینه‌كان و ژێرخانی مه‌ده‌نی به‌ر ده‌ده‌ن، داوای له‌ خاوه‌نكاران و هاووڵاتییانی رووسیا كرد كه‌ دژی جه‌نگ بوه‌ستنه‌وه‌ و گوتی: رووسیا له‌ناو شه‌رمه‌زاری و هه‌ژاریدا له‌و جه‌نگه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌، هه‌رچه‌ند به‌ڵێنی پێدانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ ئۆكراینا دراوه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌هۆی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی له‌ 15ی ئاداره‌وه‌، نزیكه‌ی 29 هه‌زار مه‌ده‌نی گوازراونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌ پارێزراوه‌كان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.