ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌یان بۆ گفتوگۆكردن و ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكان، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕاوێژکارانی ئابووری حکوومەتی ئەڵمانیا و چەند گەورە کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كی لە سەردانه‌كه‌ی د. محه‌مه‌د شوكری ڕاکێشانی سەرنجی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیایە بۆ ھەرێمی کوردستان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیارە لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکەش کۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.