بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى حه‌سه‌ن عهلهوهى ره‌تى ده‌كاته‌وه كه هیچ نامه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆك بارزانى ناردبێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ده‌زگایه‌كى میدیاى ناوخۆییی كوردى و عه‌ره‌بى به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ماڵپه‌ڕی (شه‌فه‌ق نیوز)، بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى عێراقى حه‌سه‌ن عه‌له‌وى ڕه‌تى ده‌كاته‌وه هیچ نامه‌یه‌كى سه‌باره‌ت به مووشه‌كبارانى هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌رۆك بارزانى ناردبێت.
هه‌ر له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه كه پێویسته لایه‌نه تهكنیكارهكانى سه‌ر به حكوومه‌ت ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا بكه‌ن كه به ناوى كه‌سایه‌تى و نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داران بابه‌تى هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندى به منه‌وه نییه، ناوى من ساخته‌كراوه.
له كۆتاییدا حه‌سه‌ن عهلهوهى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ساخته‌كارى بڵاو ده‌كه‌نه و به زووترین كات ده‌دۆزرێنه‌وه.
شیاوى گوتنه له دوێنێوه چه‌ند ده‌زگا و سایتێكى هه‌واڵى نزیك له به‌ره‌ى ئێرانه‌وه نامه‌یه‌كى ساخته‌یان به ناوى بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار حه‌سه‌ن عه‌له‌وى دروست و بڵاوكردۆته‌وه چه‌ند سایتێكى كوردیش به‌بێ پشتڕاستكردنه‌وه هه‌مان بابه‌تیان بڵاوكردۆته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.