Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:46

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پەلە لە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ساڵیادی قوربانییانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی ڕایگەیاند، پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی ڕێوشوێنی پێویست بۆ بوونی بە پارێزگا وەک ڕێزێک بۆ شەهیدان و دانیشتووانەکەی.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ساڵیادی قوربانییانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی نووسیویەتی "سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ ئەو گیانە بێتاوانانەی لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا بوونە قوربانی، خەبات و قوبانیدانی گەلی کوردمان وەبیردێنینەوە."

لە درێژەی پەیامەکەیدا حەلبووسی جەختی کردەوە کە داوا دەکەن پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی ڕێوشوێنی پێویست بۆ بوونی بە پارێزگا وەک ڕێزێک بۆ شەهیدان و دانیشتووانەکەی.

 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.