سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به فه‌رمی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی ڕاسپارد كاری وه‌زاره‌ته‌كانی كۆچ و كۆچبه‌ران و هه‌روه‌ها كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی ڕاسپارد كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌ڕێوه ببات، هه‌روه‌ها سالار عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری دادی راسپارد كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه ببات.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بووه كه ئیڤان فائیق جابر وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و عادل ئه‌لڕوكابی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو و ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانن و ناتوانن له پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌رده‌وام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.