به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی پێنجشه‌م شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ و سه‌ره‌كی له شاری هه‌ولێر داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كدا بۆ شوفێران ڕایگه‌یاند: به‌هۆی قیڕكردنهوه سبه‌ی پێنجشه‌م لایه‌كی شه‌قامی ئاڵا كه ده‌كه‌وێته ته‌نیشت بازاڕی له‌نگه (له‌نێوان 100 مه‌تری و 40 مه‌تری) داده‌خرێت.
ڕاشیگه‌یاند: سایدی چوونی شه‌قامی ئاڵا داده‌خرێت و ته‌نیا سایدی هاتن بۆ شه‌قامی 100 مه‌تری كراوه ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه داخستنی شه‌قامه‌كه ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و بۆ دووسبه‌ی به‌ڕووی هاووڵاتییان و شوفێران ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.