Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 14:54

سەرۆکی حکوومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا پێگەیشت

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا هێرشی مووشەکی ناڕەوا بۆ سەر هاووڵاتییانی هەولێر تاووتوێ کرا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی هێرشەکە پێشێلکارییەکی گەورە و ئاشکرای سەروەری عێراقە.

سەرۆکی حکوومەت هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوام و هاوبەشی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی ڕوونکردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتی چەواشەکارانە لە دژی هەرێمی کوردستان و دەرخستنی ڕاستییەکان و ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان. داواشی لە شانشینی یەکگرتوو کرد کە لەمڕووەوە پشتیوانی هەولێر و بەغدا بکات.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتی کردەوە کە شانشینی یەکگرتوو پشتگیریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانێکی بەهێزی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.