رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان كه‌لار - ڕزگاری گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، شەوی رابردوو لەسەر ڕێگەی نێوان (كەلار – رزگاری) نزیك بەنزینخانەی (هاوچەرخ) ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان ڕوویداوە.
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت، ڕووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا سۆرینتۆ و ماتۆڕسكیلی دوو تایە ) بووه، لە ئەنجامی ڕووداوەكەش شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا سەرنشینەكەی بریندار بوو.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
گه‌رمیان... له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.