Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:26

دادگای دادی نێودەوڵەتیی: دەبێت رووسیا دەستبەجێ ئەو شەڕە رابگرێت کە لە ئۆکراینا دەستیپێکردووە

کوردستان TV
100%


دادگای دادی نێودەوڵەتی (ICJ)، بڕیاریدا کە دەبێت رووسیا دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشە بھێنێت کە لە 24ی شوباتی 2022ه‌وە کردوویەتییە سەر خاکی ئۆکراینا.

دادگاکە کە دامەزراوەیەکی دادوەریی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانە بڕیارەکانی سەبارەت بەو سكاڵایه‌ی کە ئۆکراینا لەسەر بنەمای "پێشێلکردنی پەیماننامەی جینۆساید" لە دژی رووسیا پێشکەشی کردووە، راگەیاند.

دادگای دادی نێودەوڵەتی (ICJ) داوای لە رووسیا کرد، دەستبەجێ کۆتایی بەو شەڕەی کە لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت" لەسەر خاکی ئۆکراینا دستی پێکردووە بھێنێت، جگە لەوە رێگە لە بەردەوامبوونی ئەو پێکدادانە بگرێت کە یەکە سەربازییەکانی سەر بە خۆی و یەکەکانی دیکە بەڕێوەیدەبەن.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو شەڕە بووەتە ھۆی له‌ناوچوونی ژمارەیەکی زۆر كه‌س و خانوو، و چەندین ملیۆن کەسی ئاوارە کردووە.

دادگای دادی نێودەوڵەتی تانەکانی رووسیای سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "دادگاکە دەسەڵاتی دادگاییکردنی نییە" رەتکردووه‌تەوە و رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی لە کاتی دادگاییکردنەکەدا مەترسییەکی خێرا و نزیک لە روودان ھەبووە بۆیە بڕیارێکی دادیی دەرکردووە.

جگە لەوە دادگاکە سەبارەت بە بانگەشەکانی رووسیا له‌باره‌ی "ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسک لەلایەن ئۆکرایناوە" بڕیاریدا کە ھیچ بەڵگەیه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ نەدۆزراوەتەوە.

بڕیارەکە کە بە زۆرینەی دەنگ دەرکرا 13 دادوەر بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ دا و دادوەرەکانی رووسیا و چین لە دژی وەستانەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.