Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:31

بایدن پاکێجێکی نوێی ھاوکاریی بەرگریی بە به‌های 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا راگەياند

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند ھاوکاریی نوێی بەرگریی بە به‌های 800 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شی ئۆکراینا ده‌كه‌ن کە دژەتانک، دژەفڕۆکە و فڕۆکەی بێفرۆکەوان لەخۆ دەگرێت.

جۆ بایدن لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی ئەو بڕیارنامه‌یه‌ی واژووکرد کە ھاوکاریی نوێی بەرگریی بۆ ئۆکراینا لەخۆ دەگرێت.

ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، مارک میڵی و جێگری وەزیری بەرگریی کاتلین ھیکس، ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.

بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی ئەمریکا وەڵامی بانگەوازی ھاوکاریی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی-یان داوەتەوە و پاکێجی 13،6 ملیار دۆلاریی ھاوکاریی ئۆکراینا بە پاڵپشتیی ھەردوو پارتەکە لە کۆنگرێس پەسەندکرا.

جەختی لەوەش کردەوە کە ساڵی پار به‌ به‌های 650 ملیۆن دۆلار ھاوکارییان بۆ ئۆکراینا دابینکردووە و ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە رۆژی شەممە 12ی ئادار ھاوکاریی بەرگریی بە به‌های 200 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا پەسەنکردووە.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەش کرد ئەمڕۆ پاکێجێکی نوێی ھاوکاریی بەرگریی بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا راگەیاندووە و گوتی: لە نێو ئەم پاکێجەدا800 سیستمی دژە فڕۆکە ھەیە. بەمشێوەیە ئۆکراینا دەتوانێت ئەو فرۆکە و ھێلیکۆپتەرانە رابگرێت کە کایەی ئاسمانیی دەبەزێنن. ھاوکاریی زیاتری سیستمی درێژمه‌ودای دژەفڕۆکەی زیاتر و جبەخانە بۆ ئەم سیستمانە دابین دەکەین. جگە لەوە ئەم پاکێجە نۆ سیستمی دژه‌تانک لەخۆدەگرێت. ئەم سیستمه‌ متمانەپێکراوە زۆر بەسوود دەبێت بۆ ھێزەکانی ئۆکراینا.

جۆ بایدن جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ھەموو کات ئامادەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆکراینا و گوتی: ئێستا لەگەڵتان راستگۆ دەبم، ئەمە شەڕێکی درێژ و سەخت دەبێت بەڵام پاڵپشتیی خەڵکی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا ھەموو کات لە دژی ھێرشە بێڕەوشتانەکانی پوتین بۆسەر مەدەنییەکان بەردەوام دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.