سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین ئاشكرایكرد، ئەو سزایانەی کە خراوەتە سەر وڵاتەکەی زیانی بە ئابووریی تەواوی جیھان گەیاندووە، نرخی خۆراک بەرزدەکاتەوە و گوتی: راستییە نوێیەکان پێویستیان بە گۆڕانکاریی ریشەیی لە ئابوورییماندا ھەیە. ئەمانە ئاسان نابن، دەبنە ھۆی ھەڵاوسان و بێکاریی زیاتر.
ڤلادیمیر پۆتین لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە حکوومییەکان ھەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی ئۆکراینا، سزاکان و ئابووریی رووسیا کرد.
پۆتین رایگهیاند: وڵاتانی رۆژئاوایی بە بەکرێ گرتنی سەرباز و دابینکردنی چەک، پەرە بە خوێنڕێژی لە ئۆکراینا دەدەن.
جەختی لەوەش کردەوە کە مەبەستی سوپای رووسیا بۆ نزیکبوونەوە لە کیێڤ، داگیرکردنی ئۆکراینا نییە و گوتی: سزاکان کاریگەرییان لەسەر ھەموو جیهان ھەبوو. جیھان بە ھۆی کەمبوونەوەی خۆراکەوە کێشەی دەبێت.
سەرۆکی رووسیا گوتیشی:راستییە نوێیەکان پێویستیان بە گۆڕانکاریی ریشەیی لە ئابوورییماندا ھەیە. ئەمانە ئاسان نابن، دەبنە ھۆی ھەڵاوسان و بێکاریی زیاتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.