Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 13:01

چوار گه‌شتیاری عه‌ره‌ب له‌قه‌زای دوكان بە تۆمەتی‌ بەكارهێنانی‌ ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: چوار گه‌شتیاری عه‌ره‌ب لە پڕۆژەیەکی گەشتیاری قەزای دوکان بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئەوەی‌ گومان لە چوار گەشتیاری بە ناسنامە  عەرەب كرا لە یەكێك لە پڕۆژە گەشتیارییەكانی  قەزای دوكان، كە بەكارهێنەری‌ مادەی‌ هۆشبەرن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی‌ مانەوەی‌ گەشتیارەكان ‌و تونرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتباران (ح. ا. خ لە دایكبووی 2000) ، (ی. ش. ع لە دایكبووی 1998 ) ، (ا. ح. م  لە دایكبووی 1990) و (ا. ع. غ لە دایكبووی 1999 ) سەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان و بە مەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان، بە بڕیاری دادوەر راگیراون، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.