له چوارچێوه‌ی چالاكيیه‌كانی 12 هه‌مین فیسیتڤاڵی هه‌ولێر،كه به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز به سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت ، یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاكیی وێژه‌یی هه‌ولێر ئێواره‌كۆڕێكی شیعرخوێندنه‌وه بۆ شه‌ش شاعیر ساز ده‌كرێت .
له كۆڕه‌كه‌دا شه‌ش شاعیر بهخوێندهوی شیعره‌كانیان به‌شدار ده‌بن ،كه‌بریتین له " په‌ترۆس نه‌باتی، سه‌روین ده‌روێش، نووری بێخاڵی، تارا ئیبۆ، ڕیاز دامرجی و ئه‌سكه‌نده‌ر زرار".
ئێوارهكۆڕهكه كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه 17/3/2021 له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له باره‌گای لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر ئێواره كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه بۆ شه‌ش شاعیر به‌ڕێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.