Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 13:00

ئاسانکاری بۆ بازرگانان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر رایگه‌یاند، ئاسانکاری بۆ بازرگانان لە ھاوردەکردنی بەنزین وا دەکات ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین ھەبێت و هه‌رزانتر ببێت .

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر، ئاری کاکە شین، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ئەو ئاسانکارییەی کە دەکرێت بۆ بازرگانان بۆ ئەوەی بەنزین لە دەرەوە ھاوردە بکەن، کاریگەریی ئیجابیی دەبێت لەسەر نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی، چونکە چەند ئاسانکاری بکرێت نرخی بەنزین زیاتر هه‌رزان دەبێت، بۆیە ئەو ئاسانکارییەی بڕیارە بکرێت زۆر کاریگەریی دەبێت.

ئاری کاکە شین گوتیشی: ئاسانکارییەکانیش گرنگە کەمکردنەوەی باج و لە سنوورەکان ئاسانکارییان بۆ بکرێت ھەموو ئەوانە وا دەکەن کە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان هئەرزان بێت، چونکە بەنزین لە بازار زۆر بێت و ئاسانکاریشیان بۆ بکرێت نرخەکەیشی هەرزان دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیار دراوە ئاسانکاری بۆ بازرگانانی ھەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی بەنزین ھاوردە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.