وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگ شوبات به‌رده‌وامه و لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه راگه‌یاندرا.
بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراستەى گەنجینەکانى کردووە، دابەشکردن مووچە بەردەوام دەبێت و سبەی هه‌ینی 18 ى 3 ى 2022، وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و 8 دەستە و دەزگاکان مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بۆ رۆژى شەممە 19 ى 3 ى 2022، وەزارەتەکانى سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازى و بازرگانى، کشتوکاڵ و سەرچاوەى ئاو، خوێندنى باڵا، شارەوانى و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، روشنبیرى و لاوان، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، مووچە وەردەگرن.
رۆژى یەکشەممەش 20 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینى پێشمەرگە و خانەنشینى شارستانى، دابه‌شده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.