Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:00

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت نزیكەی 90%ی خەڵكی نێو ئۆكراینا رووبەڕووی برسێتی دەبنەوە

کوردستان TV
100%


رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی قوربانیانی سڤیلی لەنێو ئۆكراینا لە دەستپێكی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا بڵاوکردەوە، هۆشدارییش دەدات لەوەی کە دەكرێت بەردەوامبوونی شەڕ ببێتە هۆی ئەوەی 90%ی ئۆكراینییەكان رووبەڕووی برسێتی ببنەوە.
راپۆرتێکی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی كاریگەریی هێرشی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا لەسەر ژیانی خەڵكی و كەرتەكانی نێو ئۆكراینا ئاشکرای دەکات لە ئاکامی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا بە بەهای 100 ملیار دۆلار ژێرخان وێران بوون، ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، ئەوا دەكرێت نزیكەی 90%ی خەڵكی نێو ئۆكراینا رووبەڕووی برسێتی ببنەوە.
لەبارەی ژمارەی قوربانییان لە راپۆریەکەدا هاتووە، لە كۆمارە دانپێدانەنراوەكانی دۆنێتسک و لوهانسک 39 كەسی سڤیل كوژراون و 130 كەسی سڤیلی دیكە برینداربوون، لە رۆژهەڵاتی دۆنێتسک و لوهانسک 173 كەسی سڤیل كوژراون و 578 كەسی سڤیلی دیكە برینداربوون، لە ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی حكوومەت، وەكوو كیێڤ 581 كەسی سڤیل كوژراون و 565 كەسی سڤیلی دیكە برینداربل بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.