قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری زیاد له له‌ش دروست ده‌بێت، له هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری ده‌روونیشی هه‌یه له‌جیهان زیاتر له 1.5 ملیار كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌و رێژه‌یه 40 ملیۆنیان منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 6 ساڵانن، قه‌ڵه‌وی هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دوور بێت له‌و نه‌خۆشییانه پێویسته به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك وه‌رزش بكات، خواردنی ته‌ندروست بخاته لیستی خۆراكه‌كانی و زۆربه‌ی كات راوێژ به‌پزیشك بكات.
به‌شێوه‌ی گشتی نزیكه‌ی 10 تا 20% كێشی پیاوان و 25% كێشی ئافره‌تان بریتییه له چه‌وری، ئه‌گه‌ر ئه‌م راده‌یه زیادی كرد ئه‌وا زیان له ته‌ندروستیان ده‌دات و ده‌بێته هۆكارێك بۆ مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی وه‌ك شه‌كره، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌كاتی گه‌نجیدا ده‌گه‌نه كێشی خواروی خۆیان و به تێپه‌ڕبوونی كات كێشیان زیاد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه له ته‌مه‌نی نزیك په‌نجا ساڵیدا ده‌گه‌نه راده‌ی هه‌ره‌زۆری كێشی له‌شیان.
له هه‌ندێك كاتدا هۆكاری قه‌ڵه‌وی بریتییه له زۆرخۆریهكی له‌راده‌به‌ده‌ر ده‌توانرێت به دانانی به‌رنامه‌ی رژێمی خۆراكی كێشه‌كه كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كات قه‌ڵه‌وی ده‌توانێت به‌م هۆكارانه تووشی مرۆڤ ببێت، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن و وازی لێده‌هێنن له‌سه‌ره‌تادا زیاتر ئاره‌زووی خواردن ده‌كه‌ن و قه‌ڵه‌و ده‌بن، له هه‌ندێك خێزاندا قه‌ڵه‌وی بۆماوه‌ییه ئه‌مه‌ش به‌هۆی دانانی به‌رنامه بۆ خواردن له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌توانن رێگری بكه‌ن له هۆكاری بۆماوه‌یی، چه‌ند ده‌رمانێكیش هۆكارن بۆ قه‌ڵه‌وبوون له‌وانه‌ش ده‌رمانه "كۆرتۆنهكان" به‌ناوبانگترینیانن و هه‌روه‌ها باش كار نه‌كردنی تایڕۆید له خانمانی به ته‌مه‌ندا هۆكاری قه‌ڵه‌وین
ئا- كامران
ژێده‌ر- بۆردی پزیشكی جیهانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.