دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌نجێكی كوردی شاری كه‌ركووك به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له قوتابخانه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قوتابخانه ده‌رنه‌چووه، گه‌نجێكی كورد له گه‌ڕه‌كی ئه‌سڕا و مه‌فقوودین له شاری كه‌ركووك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی (ئاهه‌نگ لوتفی عه‌باس)ه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رنه‌چوونی له قوتابخانه‌ی زانیوه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیان به په‌ت خۆی خنكاندووه و كۆتایی به ژیانی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.