ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆیه‌وه بینی و نزیكبووه‌وه له 104 دۆلار.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كاندا زیاتر له 6% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 103.92 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه به ڕێژه‌ی 5.8% و گه‌یشته 100.55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندی به ڕاپۆرتی مانگانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه كه تێیدا پێشبینی مه‌ترسی دروستبوونی ته‌نگه‌ژه‌ی نه‌وتی خستبووه‌ڕوو به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.