ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان براوە دەبێت و نزیکترین بەربژێرە لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
ڕەسووڵ عەبدولجەبار حەلەفی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕەوتی سەدر بە کەناڵی (خەبەری وەتەنی) ڕاگەیاند: بەمزووانە دۆسییەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆتایی دێت و ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکترینە لە پۆستەکە.
ڕاشیگەیاند: ڕەوتی سەدر جگە لە هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکرایی کوردستان و هاوپەیمانێتی سیادە، لەگەڵ هیچ لایەنێکی دیکە هاوپەیمانییەتی نییە.
ئەو ئەندامە ئاماژەی بەوەش دا دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گەورەترین لایەن کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەربژێر دەکات.
جێی باسە بڕیارە ڕۆژی 26ی ئەم مانگە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.