وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاشكرای كرد كه به‌شێكی زۆری جۆره‌كانی خۆراكی تایبه‌ت به به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان گه‌یشتووه‌ته وڵات و له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دابه‌شی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه: دوێنێ وه‌جبه‌یه‌كی نوێی به‌شه‌كانی خۆراك گه‌یشته كۆگاكان و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ئاماده‌كراوی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان گه‌شته 90%.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنی به‌شی دووه‌می ئه‌م مانگه‌ی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كانی عێراق دابه‌شی ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی بازرگانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا هاووڵاتییان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ئه‌م سهلهیهی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.