بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی خاوه‌ن 96.4 ته‌ن زێڕی یه‌ده‌گه.
ئیحسان شه‌مران جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند: عێراق ئێستا خاوه‌نی 96.4 ته‌ن زێڕی یه‌ده‌گه و له ڕیزبه‌ندی وڵاتان له ڕووی یه‌ده‌گی زێڕه‌وه له ڕیزی 37ی جیهانه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه له‌ڕووی یه‌ده‌گی زێڕه، دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، فڕه‌نسا و ڕووسیا دێن.
له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیش سعوودییه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می یه‌ده‌گی زێڕ دێت كه خاوه‌ن 323.1 ته‌ن زێڕه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.