کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی هەینی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: سبه‌ى ڕۆژی هه‌ينى پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێمی کوردستان نيمچه هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو بێت و ئاسمانى ناوچه‌كانى تر په‌ڵه‌هه‌ور بێت.
ڕاشیگەیاند: له‌دوای نيوه‌ڕۆوه ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان به تێكڕا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێک دڵۆپه باران له ناوچه‌ى جياجيا و بارينى به‌فر له ناوچه شاخاويیه‌كانى دهۆک، هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين.
ئاماژەی بەوەشدا کە پێشبینی دەکرێت لە سبەیەوە پله‌كانى گه‌رما كه‌مێک ڕوو له بەرزبوونەوە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.