کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، بەگشتیی لە ڕۆژانی نەورۆز ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەگوێرەى ئەو پێشبینییانەى ئێستا هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ڕۆژانى نەورۆزمان خستووەتەڕوو.
لە پێشبینییەکانی کەشناسیدا هاتووە "یەکەم ڕۆژى نەورۆز ئاسمان بەگشتى نیمچەهەورە تەنها لەسەر ناوچە سنوورییەکان ئەگەرى کەمێک بەفر و نمەباران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان باران لەسەر شێوەى نمەبارانى کورتخایەن دەبێت. هەروەها پلەکانى گەرما بەرزبوونەوەى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەرزترین پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات بە نزیکەى ( 4-6) پلەى سیلیزى، خێراى با لەسەرخۆ دەبێت، مەوداى بینین 9 کیلۆمەتر دەبێت بەگشتى."
کەشوهەوای ڕۆژی دووەمیش بەمشێوەیە خراوەتەڕوو: ئاسمان بەگشتى هەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردبوو لاواز دەبێت. ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و هەولێر هەندێ کات بڕى باران مامناوەند دەبێت. سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و هەولێر ئەگەرێکى کەمى نمەبارانى کورتخایەن هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ. پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە بەردەوام ئاسمانى نیمچەهەور دەبێت تەنها ناوچە شاخاوییەکانى ئەو دوو پارێزگایە ئەگەرى نمەبارانى هەیە.
لە سێیەم ڕۆژی نەورۆزیشدا کەشناسی ئاماژەی بەوەدا کە ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت بە هەمان شێوەى ڕۆژانى پێشتر پلەکانى گەرما کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، ئەگەرى زیادبوونى خێراىی با هەیە لە تەواوى ناوچەکەمان هەندێ کات دەگاتە سەرووى 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک، ئەو تۆزوخۆڵە لەگەڵ نمە باران تێکەڵ دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسی لە پێشبینییەکانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز ئەوەشی خستەڕوو کە لەماوەى ئەم سێ ڕۆژەى نەورۆز لە کاتى باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى دروستبوونى هەورە تریشقە هەیە. لە گۆڕانکارى نوێ لەماوەى رۆژانى داهاتوو ئاگادارتان دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.