Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 09:35

له‌ سۆران كچێكی 15 ساڵان له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ ده‌كوژرێ

کوردستان TV
100%

‌گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان له‌ سۆران ئاشكرای كرد كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ كوژراوه‌.

نه‌قیبی پۆلیس شێروان خالد‌ گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان له‌ سۆران ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 3ی شەو لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاردار كراینەوە بە بوونی تەرمی كچێك بەناوی (أ-ع-م) لەدایكبووی 2007.

ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه‌ پیشەی قوتابییه‌ و دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی شاری سۆرانه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕوونبووه‌ته‌وه‌ كه‌ كچه‌كه‌ لەلایەن باوكییەوە بە چەكی كلاشینكۆف دەستڕێژی گولەی لێكراوە، به‌هۆیه‌وه‌ 6 گولەی بەركەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش‌ نه‌قیب شێروان خالد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌‌ گوایە كچه‌كه‌ لەگەڵ دوو كەس چۆتە دەرەوە.

‌گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و تاوانباریش بە پێی مادەی (406) ده‌ستگیركراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و دووك كەسەكەش كه‌ گوایه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ بوونه‌، ئه‌وانیش خۆیان ڕادەستی پۆلیس كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.