ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به به‌رزبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد و هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رووی 109 دۆلاره‌وه ده‌فرۆشێت.
هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌ی نرخی نه‌وت به‌ره‌وپێشنه‌چوونی گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینایه كه مه‌ترسی دروستبوونی ته‌نگژه‌ی نه‌وتی بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژی له جیهاندا لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 2.43 دۆلاری هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 2.3% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 109.07 دۆلار، ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو نرخه‌كه‌ی بۆ خوار 100 دۆلار دابه‌زی بوو.
نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و 2.75 دۆلاری هاته سه‌ر و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 105.73 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.