هێڵی ئاسمانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگرتنی 100 گه‌شتی فڕۆكه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌مبۆڵ و سه‌بیحه‌ی ڕاگه‌یاند به‌هۆی پێشبینی خراپبوونی كه‌شوهه‌وای ئه‌و شاره.
هێڵه‌كه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پێشبینی خراپبوونی كه‌شوهه‌وا و بارینی به‌فر، گه‌شتی 100 فڕۆكه بۆ سبه‌ی شه‌موو گۆڕدراوه كه 80 گه‌شتیان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ و 20 گه‌شتیش له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه بوون.
هێڵه‌كه هه‌روه‌ها داوای له گه‌شتیاران كرد چاودێری ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌یان و دیاریكردنی ڕۆژ و كاتی فڕینی فڕۆكه‌كانیان.
جێی باسه له دوێنێوه شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران و سه‌رما ڕووی له ئه‌سته‌مبۆڵ به‌شێك له شاره‌كانی تری توركیا كردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ ناوچه پله‌ی گه‌رمی بۆ خوار پله‌ی سفڕ دابه‌زێت، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی بۆ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه دروستكردووه به‌تایبه‌تیش فڕۆكه‌خانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.