زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق ده‌ری ده‌خه‌ن كه پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند كاتژمێر یان چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به مووشه‌ك هێرش بكرێته سه‌ر شاری به‌غدای پایته‌خت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه به‌شێوه‌ی نهێنی له ده‌زگای هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی به‌غدا ده‌رچووه و (شه‌فه‌ق نیوز) بڵاوی كردۆته‌وه، ده‌ری ده‌خات كه پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند كاتژمێر یان چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هێرشی مووشه‌كی بكرێته سه‌ر دوو ناوچه له شاری به‌غدا.
ئاماژه به دوو شوێنه‌كه‌ش كراوه كه ئه‌وانیش بریتین له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن تیرۆریستان و ده‌رچووان له یاسا ئه‌نجام ده‌درێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای هه‌واڵگریی داوای له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی به‌غدا كردووه خاڵه‌كانی پشكنین و ده‌وریات و ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوه‌خته زیاتر بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه گومانی هاوێشتنی مووشه‌كیان لێ ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها داواشی كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بكرێ بۆ دڵنیابوونه‌وه له ڕاستی و دروستی زانیارییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.